Sign In
Sign-Up
Welcome!
Close
Would you like to make this site your homepage? It's fast and easy...
Yes, Please make this my home page!
No Thanks
Don't show this to me again.
Close
كورته‌یه‌ك له‌باره‌ی كوردستان
|
ورمێ
|
ئورفا
|
سنه
|
قا‌میشلی
|
هه‌کاری
|
دیاربه‌کر
|
به‌تلیس
|
باتمان
|
ئه‌رزه‌روم
|
ئاگری
كور
د‌س
تان
پێوانه‌ی خاكی كوردستان
:
كوردستان له‌ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست، له‌نێوان ۳۰-۴۰ پله‌ی هێڵی ئیستیوا و ۳۷-۴۸ پله‌ی گرینچ هه‌ڵكه‌وتووه. كوردستان له‌لای باكوور هاوسنووری گورجستان و ئه‌رمه‌نستانه، له ڕۆژهه‌ڵاته‌وه ئێران و ئازه‌رباییجان، له باشووره‌وه ئێراق و سوریه، وه له‌لای رۆژئاوا و باكوور توركیایه.
ڕووبه‌ری خاكی كوردتسان ۵۲۰۰۰۰ كم چوارگۆشه‌یه، كه ۲۵۰۰۰۰كم چوارگۆشه‌ی له‌ژێر ده‌سه‌ڵاتی توركیایه و ۱۷۵۰۰۰كم چوارگۆشه‌ی له‌ژێر ده‌سه‌ڵاتی ئێران و ۹۷۰۰۰كم چوارگۆشه‌ی له‌ژێر ده‌سه‌ڵاتی ئێراق و ۲۳۰۰۰كم چوارگۆشه‌ی له‌ژێر ده‌سه‌ڵاتی حكومه‌تی سوریه‌دایه.
درێژایی خاكی كوردتسان له باكووره‌وه بۆ باشوور ۱۰۰۰كیلۆمه‌تره و له رۆژهه‌ڵاته‌وه بۆ رۆژئاوا ۷۵۰ كیلۆمه‌تره.ئێستا دانیشتوانی ڕووی خاكی كوردستان له باكوور نزیكه‌ی ۱۸ ملیۆن ،له به‌شی رۆژهه‌ڵات ۱۰ملیۆن ،و به‌شی باشوور ۵ملیۆن و باشووری رۆژئاوا ۲ملیۆنه. له ئه‌رمه‌نستان و ئازه‌رباییجانی ژێرده‌ستی سۆڤییه‌تی كۆنیش كه كورده‌كانی هه‌ڵرژاونه‌ته ۹وڵات زیاتر له‌۱ملیۆن و له ئه‌وروپاش زۆرتر له ۰،۵ملیۆن ده‌ژین.به‌م جۆره به‌گشتی به‌مه‌زه‌نده‌ی سه‌رژمێری نوێ، ژماره‌ی كوردی هه‌رچوار پارچه‌كه و ده‌ره‌وه‌ی كوردستان له ۳۷ملیۆن زۆرتره.
سه‌ره‌وه
ئاگری:
ئاگری كه‌وتووه‌ته نێوان چیای ئاگری و ده‌شتی زێدكان،كه (قه‌ره‌قۆس) یشی پێ ده‌ڵێن. به‌پێی سه‌رژمێری ساڵی 1985 ئاگری به شار و شارۆچكه و گونده‌كانی‌یه‌وه نزیكه‌ی 430840 كه‌س دانیشتووی هه‌بووه. بایه‌زید شارۆچكه‌یه‌كی سه‌ر به پارێزگای ئاگری‌یه كه شارێكی مێژوویی و به‌ناوبانگه.
سه‌ره‌وه
ئه‌رزه‌روم
:
شارێكی هه‌ره گه‌وره و مێژوویی‌یه، كه له‌سه‌ر سنور هه‌ڵكه‌وتووه له‌سه‌ر ڕێگای ئێران بۆ ئاسیا و قه‌فقاز. ئه‌و كاروانانه‌ی له ته‌روێزه‌وه هات و چۆیان كردووه به‌وێدا تێپه‌ڕیون. له‌لایه‌كی دیكه‌شه‌وه ڕێگای خاكی ده‌به‌ستێته‌وه به زه‌ریای ڕه‌شه‌وه. له‌به‌ر ئه‌وه ئه‌رزروم شارێكی بازرگانی و فه‌رهه‌نگی‌یه. ئێستاش ئه‌رزه‌روم ناوه‌ندی بازرگانی و پیشه‌سازی و چانده‌كێڵی‌یه. ئاشقه‌ڵ كه‌له‌سه‌ر ئه‌رزه‌رومه، كانی خه‌ڵوزه و كارگه‌ی شه‌كری لێیه.ژماره‌ی دانیشتووانی ئه‌رزه‌روم نزیكه‌ی 875000 كه‌سه.
سه‌ره‌وه
باتمان
:
شارێكی تازه‌یه. شوێنی بیر و چاڵی نه‌وته. تووتن و دانه‌وێڵه و په‌مووشی تێدا ده‌چێنرێت.
سه‌ره‌وه
بتلیس
:
ده‌كه‌وێته نێوان هه‌ردوو شاری وان و دیاربه‌كر. شارێكی زۆر كۆن و مێژویی‌یه. له دێرینی كوردستاندا جێگه‌ی زانین و فه‌رهه‌نگی كوردی بووه. ناوه‌ندی ئه‌م پارێزگایه بچووكه، به‌ڵام به شارۆچكه و گونده‌كانی‌یه‌وه نزیكه‌ی 330900 كه‌س دانیشتوانی هه‌یه.تاتوان شارۆچكه‌یه‌كی گه‌وره و گرنگیه‌تی كه له بتلیس ناوه‌ندی پارێزگا) گه‌وره‌تره.
سه‌ره‌وه
دیاربه‌كر
:
ناوی دیار به‌كری كۆن (ئامه‌د) بووه.دیاربه‌كر شارێكی كوردنشینی مێژوویی یه، به‌پێی ئه‌و نووسینه بزمارییه‌ی كه ئێستا به‌سه‌ر شووره‌ی به‌ده‌نه‌ی ئامه‌ده‌وه ماوه، یه‌كه‌م جار په‌رییان ئه‌و شاره‌یان درووست كردووه
له‌سه‌رده‌می ئیمپراتۆریه‌تی رۆمییه‌كان(قوستانتینوسی دووهه‌م)، ساڵی (349) ـی به‌ر له زایین شووره یان به‌ده‌نه‌كه‌ی چاك كراوه‌ته‌وه. به‌ده‌نه‌ی دیاربه‌كر وه‌كو (ماسیی مه‌رتاڵ)ـی چه‌می دیجله درووست كراوه.درێژی شووره‌كه‌ی 5كیلۆمه‌تره
شووره‌ی ڕۆژهه‌ڵات بۆ ڕۆژئاوا 1700 مه‌تره. باكوور بۆ باشوور 1300مه‌تره.به‌رزایی ئه‌و شووره‌یه‌ش 10-12 مه‌تره و پانایی‌یه‌كه‌شی 3-5 مه‌تره، كه بریتین له: (ده‌رگای مێردین، ده‌رگای چیا، ده‌رگای خارپێت، ده‌رگای تازه، ده‌رگای گوندی ته‌ل، ده‌رگای كۆشك، ده‌رگای ئاو یان دیجله). بازاڕی تازه له ده‌ره‌وه‌ی شووره‌كه درووست كراوه. دیاربه‌كر له گه‌وره‌ترین شاره‌كانی كوردستانی توركیایه. ئێستا ژماره‌ی دانیشتوانی شاره‌كه نزیكه‌ی 950000 كه‌سه
سه‌ره‌وه
هه‌كاری
:
شارێكی بچووك و مێژوویی‌یه چیا و زۆزانی خۆش و دڵگیری هه‌یه.شوێنی به‌خێوكردنی مه‌ڕه.ژماره‌ی دانیشتوانی نزیكه‌ی 190000 كه‌سه.
سه‌ره‌وه
قا‌میشلی
:
قا‌میشلی شارێكه له شاره‌كانی باشووری ڕۆژئاوای كوردستان و له هه‌موو ناوچه‌كانی تری كوردستانی باشووری ڕۆژئاوا گه‌وره‌تره. ئه‌م شاره وه‌كو ناوه‌ند و پایته‌ختی ڕۆژئاوای كوردستان داده‌نرێت. ژماره‌ی دانیشتوانی قا‌میشلی نزیكه‌ی 150000 كه‌سه.
سه‌ره‌وه
سنه
:
شارێكی پیشه‌سازی و زانكۆیی‌یه. به‌پێی سه‌رژمێری ساڵی 1987 ژماره‌ی دانیشتوانی به‌گشتی نزیكه‌ی 1078415 كه‌سه.
سه‌ره‌وه
ئورفا
:
ئورفا كه (روحا)شی پێ ده‌وترێت شارێكی كۆنه. خاكی به‌پیت و به‌ره‌كه‌ته. به ته‌واو بوونی پرۆژه‌ی (گاپ) ده‌شته‌كانی ئورفا و هه‌ران تێر و ته‌سه‌ل و پاراو ده‌بن. دانیشتوانی شاری ئورفا نزیكه‌ی 850000 كه‌س ده‌بن.
سه‌ره‌وه
ورمێ
شاری ورمێ بێ هیچ شك و گومانێك خاكی كوردستانه. به‌ڵام ژماری كورد له‌وێ به‌باشی نه‌زانراوه چه‌نده! چونكه تێكه‌ڵه له توركی ئازه‌ری و كورد و ئه‌رمه‌نی و فارس و ئاسووری. ژماری توركی ئازه‌ری به‌پێی سیاسه‌تی داگیركه‌رانه‌ی ده‌وڵه‌تانی حاكم، هه‌میشه له هه‌موویان زۆرتربووه و ئێستاش زۆرتره. شاری ورمێ شارێكی پیشه‌سازی و زانكۆیی‌یه
سه‌ره‌وه